بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 24 ی ئایاری 2022، چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بە تایبەت پێگەی سابرین نیوز ڕایانگەیاند کە ئەم بنکە سەربازییەی سەر بە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە ڕێگای هێرشی ڕۆکێتییەوە کراوەتە ئامانج.
بەڵام کەناڵی روسیا الیوم ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە لە ڕێگای درۆنەوە کراوە.
وردەکاری هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئەو هێرشەوە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوی بنکە سەربازییەکە بیستراوە./.