بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المنار وتی: پەیوەندییەکانی حیزبوڵڵا لە گەڵ هاوپەیمانان تەنیا بۆ هەڵبژاردنەکان نەبووە و بەردەوام هاوکاری لە نێوان هەر دوو لا هەبووە.
ناوبراو وتی: داوای زۆرینەی پەرلەمانی ناکەین و لە سەر ئەو بنەمایە کە زۆرینەی پەرلەمانی لای ئێمە بێت، کار ناکەین، پاشماوەکانی 14 ی ئادار لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو 47 نوێنەریان لە پەرلەمان هەبوو و ئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە 36 نوێنەر و ئەمەش پاشەکشەیەکی ئاشکرایە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەگەر پەرلەمان لە سەر ئەم بنەمایە کە کێ لە گەڵ خۆڕاگریی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستییە دابەش بکەین و کێ لە گەڵ ئەمە نییە، 77 نوێنەر ڕەزامەندییان هەیە و پاڵپشتی لە خۆڕاگری گەلی لوبنان دژ بەو ڕژێمە دەکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە پەیوەندیمان لە گەڵ ئەندامانی میانەڕۆی سەربەخۆ و گرووپ و لایەنەکانی شێعە هەیە کە لە گەڵ باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی دیکە پەیوەندییان نییە، ئێمە وەک حیزبوڵڵا لە بزوتنەوەی 17 ی تشرینی یەکەم خیانەتمان لە گەڵ کەس نەکردووە، مەگەر ئەوانەی کە پەیوەندییان لە گەڵ باڵیۆزخانەکان هەیە و ئەمەش مافی هەر کەسێکە کە کێشەکانی خۆی بڵێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا پاڵپشتی ئەم بزوتنەوەی بۆ کاندیدکردنی نەبی بێری بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەربڕی و داوایکرد کە لایەنەکانی دیکەش پاڵپشتی لە ناوبراو بکەن.
وتیشی کە ئەستەمە لوبنان بە بێ حکومەتێکی یەکڕیزی نیشتمانی بگاتە پێشکەوتن./.