بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ خەڵکی هەڵەبجە کرد لە کاتی کیمیابارانەوە تا ئێستا.
مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جەختی لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی هەڵەبجە کردەوە و پێشنیاری ئەوەیکرد کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بۆ ڕێگری لە گۆڕین و لەناوچوونی ڕاستییەکانی کارەساتی هەڵەبجە و ناساندنی درووستی بە چینی گەنج و نەوەکانی داهاتوو، پلانێکی تایبەتی بۆ بە ئەرشیڤکردنی بەڵگە و ئاسەوارە بەجێماوەکانی ئەم کارەساتە هەبێت.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسنامەی تایبەتی ساڵی 2022 ی خۆیی بە هۆی هاوکارییەکانی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەخشییە مەهدی شوشتەری.
ئەو سوپاسنامەش ساڵانە دەدرێتە کەسایەتییەک یان ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی یارمەتیدەری کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە./.