بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە کۆنفرانسی تایبەت بە یەکەم ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بۆ یەکەم جار ڕوبەڕوی ئەو ڕاستییە بوویەوە کە گەلی فەڵەستین توانای خۆڕاگریی هەیە و دەتوانێت تا کۆتایی لە سەر ئەم ڕێبازە بمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت یەکڕیزی فەڵەستینییەکان لە ناو ببات و ئێمە لە تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەمان دوور بکاتەوە بەڵام دەبێت لە هەر هەلومەرجێکدا درێژە بە خۆڕاگری بدەین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین داوای لە سەرجەم فەڵەستینییەکان کرد کە یەکڕیزی بەرەی ناوخۆیی بە دوور لە حیزبایەتی بەهێزتر بکەن و وتی کە یەکڕیزی گەلی فەڵەستین بۆ پاڵپشتی لە خۆڕاگری و بەردەوامبوونی بە پێویست دادەنرێت.
وتیشی کە قودس وەک پایتەختی هەمیشەیی فەڵەستین دەمێنێتەوە و هیچ کات هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان و بەجولەکەکردنی قودس قبووڵ ناکەین، تەنانەت ئەگەر تێچووەکەی ئامادەبوونی بەردەوام لە گۆڕەپانی شەڕ بێت.
زیاد نەخالە وتی کە دەبێت یەکڕیزی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بپارێزرێت./.