بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 22 ی ئایاری 2022، عەمیدی پاسدار سەیاد خودایاری ئەسڵ لە شەقامی موجاهدینی ئیسلام لە تاران و لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە تیرۆریستییەی دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی، ڕایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە گیراوەتەبەر./.