بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی جنین، گەنجێکی فەڵەستینی شەهید کرا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە ئەمڕۆ شەممە 21 ی ئایاری 2022، لە ئاکامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی، گەنجێکی 17 ساڵە شەهید کرا و گەنجێکی 18 ساڵەش بریندار بوو./.