بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر فەرهاد زەمانی وتی: شێرپەنجەی قۆڵۆن یان ڕیخۆڵەی گەورە وەک سێهەم شێرپەنجەیە لە ئێران کە بەکارهێنانی خواردنە خێراکان و گۆشتی سوری زیاتر لە ئاستی پێویستی جەستە، ئەم نەخۆشییەی بە تایبەت لە نێو گەنجان زیاتر کردووە.
ناوبراو وتی: جگەرەکێشان، خواردنی مادە کحولییەکان، قەڵەوی و نەبوونی جوڵە و وەرزشنەکردن لەو هۆکارانەن کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەکەن بەڵام ئەگەر لە کاتی خۆیدا سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت دەکرێت ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە بکرێت.
ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتی کە خواردنی سەوزەجات، دانەوێڵەکان و خواردنە دەریاییەکان لە ڕێگری لەم نەخۆشییە کاریگەری هەیە.
هاوکات دکتۆر نەجمە ئالی تاها مامۆستای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ڕایگەیاندووە کە لە هەر 23 کەس، یەک کەس لە پیاوان و لە هەر 25 کەس، یەک کەس لە ژنان لە جیهان تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەبن و ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای بەکارهێنانی خواردنە تەندرووستەکان و چالاکی جەستەیی لە سەدا 90 ڕێگریی لێدەکرێت./.