بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ ئەوەی کە لە پاش 50 ساڵی، نیشانەکانی پیربوونت پێوە دیار نەبێت، پێویست بە جێبەجێکردنی هەندێک ڕێنمایی تەندرووستی دەکات کە لێرەدا ئاماژە بە گرنگترینی ئەوانە دەدرێت.
1 – تەمبەڵی لەبیر بکە. مانای ئەوە نییە کە بەردەوام وەرزش بکەیت یان سەردانی سەنتەرەکان بکەیت. بەڵام تەنیا 30 خولەک وەرزشکردنی ڕۆژانە سوودی هەیە و دەکرێت سەرەتا لە 10 بۆ 15 خولەکەوە دەست پێبکەیت.
2 – خەوتنی باش. لە بەر ئەوەی کە لەو تەمەنەدا بە بێ ویستی خۆی خەوتنت کەم دەبێتەوە. پێویستە ڕێنماییە تەندرووستییەکان بۆ زیادبوونی خەوتن پەیرەو بکەیت. بۆ نموونە، خواردنە کافاینیەکان کەمبکەرەوە یان لە شوێنی ئارامدا بنوە.
3 – ڕێژە و جۆری خواردنەکانیش گرنگە. بە واتای دیکە، دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و شیرین و ناتەندرووست./.