بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تاقیكارى یه‌كێتیی یارییه سیانیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق به مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ به‌شداریكردن له نوێترین پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه، كچه یاریزانى كورد په‌ریا مه‌حموود توانى سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك تاقانه كوردێك له‌سه‌ر ئاستى كچان په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بكات .
بریاره سبه‌ى سێشه‌ممه په‌ریا به‌شدارى كه‌مپێك بكات له شارى هه‌ولێر پێش ئه‌وه‌ى گه‌شتى وڵاتى میسر بكات به مه‌به‌ستى به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى جامى عه‌ره‌ب وه‌ك یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق و هاوكات به ناوى یانه‌ى سلێمانیه‌وه له هه‌مان وڵات به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب بكات .
په‌ریا ته‌مه‌نى 12 ساڵه یاریزانى یارییه سیانیه‌كانى یانه‌ى سلێمانیه له ماوه‌ى رابردوو وەکو تاکە کچێکی کورد توانی لە پاڵەوانێتی یارییە سیانیه‌كان پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت لەسەر ئاستی عیراق .