بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق کە وەک باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەستی بەکار کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.
کازمی جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران – عێراق لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندی گەلانی هەر دوو لا و هەروەها گەلانی ناوچەکە بە گشتی کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی ئێرانیش خواست.
ئالی سادقیش سوپاسی هەوڵەکانی مستەفا کازمیی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران – بەغدا و هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییە هاوبەشەکان./.