بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چەند خۆراکێک دەتوانرێت چارەسەری کێشەی کەم خوێنی بکرێت کە بریتین لە:
1 – مۆز:
ڕۆژانە خواردنی دوو مۆز یارمەتیدەری چارەسەرکردنی کەمی ئاسن دەکات، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، فۆلیک ئەسید، پۆتاسیۆم و ئاسن.
2 – سپێناخ:
سەرچاوەیەکی زۆر باشی ئاسنە و دەتوانێت ڕۆژانە بکرێتە بەشیک لە سیستەمی خۆراکی.
3 – خورما و مێوژ:
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ئاسن، بەدەر لەوەش سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
4 – پرتەقاڵ و شلیک:
بێگومان بۆ بە دەستهێنانی ئاسن و سوودوەرگرتن لەو ئاسنەی لە ڕێگای خۆراکەوە بە دەست دەهێندرێت پێویست بە ڤیتامین C هەیە و باشترین سەرچاوەش بۆ ئەمە پرتەقاڵ، شلیک و میوە مزرەکانە.
5 – کونجی:
بە تایبەت کونجی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە و دەکرێت مشتێک کونجی بکرێتە ناو پەرداخێک ئاو و بۆ شەو و ڕۆژێک جێ بهێڵدرێت و پاشان شەوان و بەیانیان بخورێتەوە./.