بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی سڕبوونی دەست و پەنجە بریتین لە:
کێشە لە بڕبڕەکانی مل.
نەخۆشی شەکرە.
کەمبوونی هەندێک ڤیتامین و مادە لە جەستەدا وەک ڤیتامین ب 12.
بوونی پەستان لە سەر هەستە دەماری دەست لە شوێنێک لە ڕێڕەوی دەمارەکەدا.
هەر یەکێک لەمانە دەرکەوتە و نیشانەی جیاوازی هەیە.
لە سەرجەم هۆکارەکان باوتر، بوونی پەستانە لە سەر دەماری دەست لە ئاستی مەچەک، کە دەبێتە هۆی سڕبوونی سێ پەنجە، بە تایبەت لە کاتی شەودا، هەندێک جار ئازاری قۆڵ و باسک و ملی لە گەڵدایە.
چارەسەرەکانی سڕبوونی دەست و پەنجە:
بەکارهێنانی دەرمان و قایش و وەرزش.
دەرزی لێدان لە نزیک دەمارەکە.
نەشتەرگەری، کە لە هەموو چارەسەرەکانی دیکە سەرکەوتووترە./.