بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە باس لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێت و ئەمەش پێویستی بە تاوتوێکردن و وتووێژی زیاترە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە وڵاتانی ئەورووپی بە هۆی قەیرانەکانی ئێستای شەڕی ئۆکرانیا و پێویستی بە نەوت و غازی ئێران پەلە دەکەن کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە گەڵ تاران لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام.
جۆزپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش ڕۆژی هەینی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە دانوستانەکانی ناوەکی لە ڤیەننا دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو وتی: دانوستانەکان ڕاگیرابوو بەڵام دیسانەوە دەست پێدەکاتەوە، من پێم وایە کە سەردانەکەی ئەنڕیکە مورا بۆ تاران ئەم کێشەی چارەسەر کردووە./.