بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له یارى كۆتایی جامه‌كه كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ١١-٥-٢٠٢٢ له‌كۆیه به‌رێوه‌چوو ، هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه ، پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كه له كاتى یاسایى ، ناوبژیوان په‌ناى برده به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و سه‌ره‌نجام یانه‌ى برایه‌تى توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت .
پاش یارییه‌كه‌ش مه‌راسیمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان به‌رێوه‌چوو ، كه تێیدا ئه‌حمه‌د رێبوارى گۆڵپارێزى برایه‌تى به باشترین گۆڵپارێزى یارییه‌كه‌و هێمن فه‌ره‌ج یاریزانى نه‌ورۆز وه‌ك باشترین یاریزانى یارییه‌كه‌و ئامانج ئهكرهمى یاریزانى برایه‌تیش به تۆماركردنى ٥ گۆڵ بووه گۆڵكارى ئه‌م وه‌رزه‌ى جامى كوردستان .