بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان شەهیدبوونی شیرین ئەبوعاقڵەی بە پێشێلکردنی ڕێکەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ناو برد.
عون وتی کە ئەو پەیامنێرە بە خوێنی خۆی ئەوەی سەلماند کە ڕژێمی داگیرکاری وەحشیی زایۆنیستی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
لە ئاکامی هێرشێکی دڕندانەی هێزەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی جنین، پەیامنێرێکی کەناڵی جزیرەی قەتەر بە ناوی شیرین ئەبوعاقڵە شەهید کرا./.