بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کوێت تیرۆرکردنی شیرین ئەبوعاقڵە پەیامنێری کەناڵی جزیرەی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە کەمپی ئاوارەکانی جنین بە توندی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کوێتدا هاتووە کە ئەم تاوانە قێزەڤنە کە بەرپرسیاریەتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی داگیرکاری زایۆنیستی، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە و ئازادی ڕادەربڕین و میدیاکانە و بەڵگەیە لە سەر ئەو تاوان و هێرشانەی کە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی برادەری فەڵەستین ئەنجامیان داوە.
وەزارەتی دەرەوەی کوێت جەختیکردووەتەوە کە ئەم پرسە پێویستی بەوە هەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی تەواو لە سەر ئەنجامدەرانی تاوانەکە و دادگاییکردنی ئەوان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەست پێبکات و هەروەها داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە لە دژی ئەو تاوانانە و ڕاگرتنیان هەنگاو بنێت./.