بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی ئایاری 2022 هێرشیان کردە سەر ناوچەی جنین لە کەرتی خۆرئاوا و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و گەنجانی فەڵەستینی ڕووی داوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشە شیرین ئەبوعاقڵە پەیامنێری کەناڵەکە کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی دەکرد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیسییەوە تەقەی لێکرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید کرا.
ئەبوعاقڵە کاتێک کە شەهید کرا ئێلەگی پەیامنێریی لەبەر بووە.
ژمارەیەکی دیکەی پەیامنێرانی ئامادەبووی ئەو شەڕەی جنین بریندار بوون، وەک پەیامنێری فەڵەستینی عەلی ئەلسەمودی.
پێشتر سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی تەل ئەبیب لە وەڵامی چالاکییەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین، پلانی هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر جنین تاوتوێ دەکەن./.