جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

دیوانی “شوکری فەزڵی” بەم زووانە بڵاو دەکرێتەوە

جام کوردی - دیوانی "شوکری فەزڵی" لە کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی، کاروان عوسمان خەیات پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرا.

ئایار 11, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروان عوسمان خەیات، ئامادەکاری دیوانەکەی شوکری فەزڵی لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ ماڵی کتێبی کوردی، گوتی: ساڵی ۲۰۰۹ که‌ دیوانی شوکری فه‌زڵیم چاپ کرد، ئه‌وکات ده‌ستنووس و که‌شکۆڵێکی ئه‌وتۆم له‌ به‌رده‌ستدا نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ بۆم ده‌رکه‌وت که‌ مامۆستا ئازاد عه‌بدولواحید له‌ شاری هه‌ولێر خه‌ریکی دیوانی شوکری فه‌زڵییه‌ و ساڵانێکه‌ مه‌شغووڵی ئه‌و کاره‌یه‌، به‌ڕێزیان له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ندێک وتار و بابه‌تی شوکری که‌ تاکو ئێستا ده‌ستی نه‌که‌وتووه‌، چاپی نه‌کردووه‌. له‌ ده‌وری مانگی سێ و چواری ئه‌مساڵدا ویستم ده‌ستنووسه‌کانی نه‌جمه‌دین مه‌لا کۆ بکه‌مه‌وه‌ و شیعره‌ بڵاونه‌کراوه‌کانی نێو ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ گردوکۆ بکه‌مه‌وه‌ و به‌راوردیان بکه‌مه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی چاپیان بکه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشام کرد ئه‌م کاره‌ ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت و هه‌ندێک له‌ دۆستانیش چه‌ند جارێکه‌ پێشنیاریی ئه‌وه‌م بۆ ده‌که‌ن که‌ پرۆژه‌ی دیوانۆچکه‌ یان به‌شێکی دیوانی شاعیران ئه‌نجام بده‌م، چی دی شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ به‌ پرژوبڵاوی نه‌مێنێته‌وه‌، ئه‌م کاره‌ وه‌کو یه‌که‌م کار به‌ پرسوڕای هاوڕێیان و دۆستانم ده‌ستم دایه‌ و ئه‌نجامم دا.

ئه‌م دیوانۆچکه‌یه‌ ئه‌و شیعرانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ ده‌ستنووس و کتێبه‌ چاپکراوه‌کانی به‌رده‌ستمدا هاتووه‌، زیاتر پشتم به‌ ده‌ستنووس به‌ستووه‌ و ده‌ستنووسه‌کانیش هیی ده‌وره‌ی شاعیرن و باوه‌ڕ پێکراون، هه‌رچی شیعرێک دوو جار له‌نێو ده‌ستنووسه‌کانیشدا هاتبێت،‌ به‌راوردم کردوون و ئاماژه‌م پێیان داوه‌. له‌م دیوانه‌دا هه‌ندێک شیعری تێدایه‌ له‌ چاپه‌کانه‌وه‌ وه‌رم گرتووه‌ و له‌ ده‌ستنووسه‌کانی به‌رده‌ستمدا نه‌هاتبوو، ناچار بووم له‌وانه‌وه‌ وه‌ری بگرم. هه‌ندێک سه‌رچاوه‌یش هه‌بوون نووسین و شیعره‌کانیان دووباره‌ بوون‌، هه‌وڵمدا شتی دووباره‌ نه‌نووسم و دیوانۆچکه‌یه‌کی پوخت و پاراو ئاماده‌ بکه‌م.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سه‌باره‌ت به‌ ژیانی شاعیریش ئه‌وا جگه‌ له‌و یه‌ک دوو ده‌ستنووسه‌، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی چاپی هه‌یه‌ که‌ به‌شێکی زۆریان دووباره‌ن و له‌ یه‌که‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌، من ته‌نیا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیانم وه‌رگرتووه‌ و نه‌م ویستووه‌ دووباره‌یی و ئاڵۆزیی بۆ خوێنه‌ر دروست بکه‌م. دوو بابه‌تی گرنگیش له‌سه‌ر شوکری فه‌زڵی نووسراوه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌یشم لێره‌دا هێناوه‌، یه‌کیانم وه‌کو پێشه‌کیی داناوه‌ و ئه‌وی تریشیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ بابه‌تێکی گرنگم زانی، پێم خۆش بوو له‌ کۆتاییدا بیهێنم.

بابه‌ته‌که‌ی مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی زۆر خاڵی گرنگی له‌سه‌ر ژیان و شیعری شوکری فه‌زڵی تێدایه‌ و قسه‌وباسی نێو شیعره‌کان و ساغکردنه‌وه‌ و بیره‌وه‌ریی ئه‌م و ئه‌و و قووڵبوونه‌وه‌ بۆ نێو ژیانی مناڵی شوکری و شه‌ڕه‌شیعری شوکری و شێخ ڕه‌زا، هه‌رکه‌سێکی تریش بێت ئه‌م باسه‌ بێ چه‌ند و چوون ده‌کاته‌ پێشه‌کیی دیوانۆچکه‌یه‌کی وه‌ها. له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ قسه‌کانی مه‌لا جه‌میلی ڕۆژبه‌یانی و ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی لێره‌دا به‌راورد کراون ده‌خاته‌ پای ته‌رازووی ڕه‌خنه‌یی و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و ده‌قیق، هه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ وای کرد که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌کو پێشه‌کیی دیوانۆچکه‌ی شوکری فه‌زڵی دابنێم.

له‌ به‌شێکی تریدا ده‌ستنووسه‌کانم ناساندووه‌ و وێنه‌یشیانم داناوه‌، به‌مه‌یش گرنگییه‌کی تری ئه‌م دیوانۆچکه‌یه‌ ده‌خاته‌ ڕوو. ئه‌و شیعرانه‌ی که‌ له‌م دیوانۆچکه‌یه‌دا هاتووه‌، به‌تایبه‌ت شیعره‌کانی شوکری، وه‌کو مه‌لا جه‌میل باسی ده‌کات، شوکری فه‌زڵی له‌چاو شێخ ڕه‌زادا شاعیرێکی وه‌ها گه‌وره‌ و ده‌قیق و ورد نه‌بووه‌ له‌ ڕووی ڕه‌وانبێژیی و شیعر دانانه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌ندێک جێگادا گرفتی کێش و سه‌روا ده‌بینه‌وه‌ یان هه‌ندێک زه‌رووریاتی شیعری و وێنای نه‌شاز، ئه‌و گرفتانه‌یش بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌کیان نه‌بوونی ده‌ستنووسی شاعیر و ئه‌وی تریشیان هه‌ڵه‌ی کاتبان، هه‌ر بۆیه‌ تا ئێستا ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران و له‌ هه‌ڵه‌ به‌ده‌ر نییه‌.

هیوادارم ئه‌م به‌رهه‌مه‌ مایه‌ی بنچینه‌ی دیوانێکی باش و زانستی بێت بۆ شوکری فه‌زڵی و هه‌وڵێکی جدی بێت بۆ ساغکردنه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی شاعیر.

Previous Post

تۆماری جیهانی هه‌ورامان ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌هایە بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

Next Post

ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب

ڕۆمانی «حەواریون» کەوتە بەردەستی هۆگرانی کتێب

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020