بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دوانیوەڕۆی سێ شەممە 10 ی ئایاری 2022 بە فەرمی گەیشتە بەغدا و لە لایەن کەسایەتییەکانی ئێرانی و عێراقی پێشوازیی لێکرا.
ناوبراو سەرەتا گەیشتە شوێنی شەهیدبوونی شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و بە خوێندنەوەی سورەتی پیرۆزی فاتیحە یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو دوو فەرماندەی باڵایەی خۆڕاگریی بەرز ڕاگرت.
باڵیۆزی نوێی ئێران پاشان لە لایەن بەرپرسانی باڵیۆزخانە و سەرکۆنسووڵەکانی ئەم وڵاتە لە سەرتاسەری عێراق پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە محەممەد کازم ئالی سادق نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی بەرپرسانی باڵای عێراق بکات./.