بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاهیر جەبارین لە سەرکردە و فەرماندەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەگەر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە زیان بە هەر یەک لە سەرکردەکانی خۆڕاگری بە تایبەت ساڵح عاروری بگات، ئەم هەنگاوە بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ دەبێت.
ناوبراو وتی کە لە ئەگەری هەر هێرش و دەسدرێژییەک، خۆڕاگری بە توندی وەڵام دەداتەوە.
جەبارین وتی: ڕژێمی زایۆنیستی وا دەزانێت کە بە تیرۆری سەرکردەکان کۆتایی بە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین دێنێت بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت کە خۆڕاگری هیچ کات لە بەرامبەر تاوانەکانی دوژمن لە دژی دیلەکان، قودس، کەرتی خۆرئاوا، کەرتی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 بێدەنگ نابێت./.