بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی لاوانی كوردستاندا له تۆپی پێ، لاوانی هندرێن بووه میوانی لاوانی یانه‌ی سۆران.
لاوانی سۆران له گێمی یه‌كه‌مدا سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌ربوون له ئه‌نجامه‌كه و گۆڵێكیان تۆمار كرد، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا لاوانی هندرێن ریمۆنتادایان به‌سه‌ر تیپی خاوه‌ن یاریگه‌دا كرد و سێ گۆڵیان تۆمار كرد و ئاستێكی به‌رزیان نواند.
گۆڵه‌كانی هندرێن یاریزانان “ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح، عه‌بدوڵڵا عیماد و موسعه‌ب هه‌ژار” تۆماریان كرد.
ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی چواره‌مه بۆ هندرێن له خولی لاوانی كوردستان و تیپه‌كه به‌هێز ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌كات.