بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ئاوای ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە کە محەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری هەڵهاتووی ئەم وڵاتە گەڕاوەتەوە کابوڵ.
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی ئەشرەف غەنی بۆ کابوڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەشرەف غەنی بە نێوەندگێڕی بەشێک لە سەرکردەکانی هۆزی ئەحمەدزی گەڕاوەتەوە ئەفغانستان و شیرمحەممەد عەباس ئستانکزی یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی بۆ دەستەبەرکردنی سەردانەکەی غەنی چووەتە ئیمارات.
هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی تاڵیبان ئەم هەواڵەی پشتڕاست یان ڕەتنەکردووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەک شەممە حشەمت غەنی ئەحمەدزی برای محەممەد ئەشرەف غەنی وێنەیەکی نوێی خۆی و براکەی لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بڵاو کردەوە./.