بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوللەتیف قانوع بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس بابەتێکی نوێ نییە و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی نییە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەگەری هەر هەڵەیەک بۆ تیرۆری سەرکردەکانی حەماس دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی خۆیدا دەکاتەوە و هیچ کەس ناتوانێت ڕێگری لەوە بکات کە گەلی فەڵەستین بەرگری لە خۆی بکات.
ئەو وتەبێژەی بزوتنەوەی حەماس وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین بەهێزەوە شەڕی دژ بە داگیرکارانی زایۆنیست بەرەو پێش دەبات و هەڕەشەکانی زایۆنیستەکان تەنانەت منداڵەکانی فەڵەستینیش ناترسێنێت./.