بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە پێش ڕۆیشتنی بۆ عێراق لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق وەک دوو وڵاتی گرنگی ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و ….. بە کاری سەرەکیی باڵیۆزی نوێ ناو برد.
ئالی سادق بووەتە شوێنگرەوەی ئیرەج مەسجدی کە بۆ ماوەی زیاتر لە 5 ساڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بوو./.