بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ زبیگنیۆ ڕائۆ وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە تاران، وتی کە ئێمە دژی شەڕین، لە ئۆکرانیا بێت یان لە عێراق، سوریا، ئەفغانستان، یەمەن و هەر ناوچەیەکی دیکەی جیهان و لەو بڕوایەداین کە ڕێگاچارەی قەیرانی ئۆکرانیا سیاسییە و دانوستانەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ڕووسیا دەبێت بگاتە ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕ و جێگیرکردنی ئاگربەست لەم وڵاتە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە سێ جار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەبارەت بە قەیرانی ئەم وڵاتە بە تەلەفوون وتووێژم کردووە و لە دوو کۆبوونەوەم لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیامی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیام پێ ڕاگەیاندووە و درێژە بە هەوڵەکانمان لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هەر دوو وڵات دەدەین و هیوادارین ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە تەواوی ناوچەکانی جیهان ببینین./.