بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن کە گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە زەیتی زەیتون بۆ لێنان یان سوورکردنەوەی خۆراکێک بەکار بهێندرێت، لە بەر ئەوەی کە زەیتی زەیتون زوو دەسووتێت و تام و سوودەکانی خۆراکەکە تێکدەدات.
بە بۆچوونی ئەوان، باشترە زەیتی زەیتون لەو خۆراکانەدا بەکار بهێندرێت کە بە ئاگرێکی زۆر هێواش ئامادە دەکرێن، یان پێویستیان بە ئاگر نییە، وەک زەڵاتە.
هەروەها دەتوانرێت سوود لە زەیتی زەیتون ببینرێت ئەگەر لە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، یان لە گەڵ قاوە یان چا تێکەڵ بکرێت./.