بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە بەردەوامی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا دەگاتە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
ناوبراو وتی کە دۆخەکە لە ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی نزیک بووەتەوە و ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا یاریکردنە بە ئاگر کە لە ئاکامدا دەتەقێتەوە.
داود شەهاب وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تووشی شکست کردووە و ڕوبەڕوی ئەو ڕژێمەش دەبێتەوە.
وتیشی کە دوژمن هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی لە شەڕی شمشێری قودس دەدات بەڵام هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە و پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا دەکەین.
ئەو سەرکردەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری لە ئامادەباشی تەواودان./.