بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە تۆمارکراوەکان لە ڕێگای بازگە، دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە پیشان دەدات کە 147 هەزار گەشتیار لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئێران و هەروەها وڵاتانی دیکە هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.
گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 80 ی ئەو کەسانەش گەشتیاری ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوون.
لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هاوینەهەواری دوکان، قەرەباڵغترین شوێنی گەشتیاری بووە./.