جام کوردی – زۆر ناوچه‌ى وڵاتانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا هه‌ر بستێكى یاده‌وه‌رى كوردێكى تێدا تۆمارنه‌كرابێت ، لاى هه‌ندێكیش مێژوویه‌ك تۆماركراوه‌و ئه‌مجاره‌ش جام كورد له‌گه‌ڵ رزگار عه‌بدولكه‌ریم باشترین ناوبژیوانى باسكه له وڵاتى هۆڵه‌نده دیدارى كردووه .
رزگار عه‌بدولكه‌ریم كێیه ؟
رزگارعه‌بدولكه‌ریم ته‌مه‌ن 43 ساڵى به ره‌گه‌ز دانیشتووى شارى سلێمانى زیاتر له بیست ساڵه له وڵاتى هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌رده‌بات و یه‌كێكه له ناوه دیارییه‌كانى باسكه له‌و وڵاته‌دا،
ئه‌و له گه‌نجیدا بۆ تیپى باسكه‌ى یانه‌ى سیروان و چوارباخ یاریكردووه‌و و كاتێكیش ده‌چێته ئه‌وروپا ده‌چێته یانه‌ى (ئه‌میكال) وه‌ك یاریزان و دواتر راهێنه‌رو پاشانیش داوه‌رى .
رزگار به (جام كوردى )وت، له ده‌ره‌وه هاوكارى هه‌موو كه‌سێك ده‌كرێت به‌ڵام ده‌بێت شایسته‌ى ئه‌و هاوكارییه بیت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و پێش بچێت ، قۆناخ به قۆناخ من ده‌ستم كردووه به داوه‌رى، له ساڵى 2002 ناوبژیوانیم به ته‌واوى ده‌ستپێكرد كه سه‌ره‌تا له ناوچه‌ییه‌وه بوو دواتر ناشیۆناڵ واته له سه‌رتاسه‌رى هۆڵه‌ندا كه من توانیم به پێى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌مبوو به یه‌كه‌م هه‌نگاو شه‌ش هه‌نگاوم برى كه به‌هنگاوى AC- C- B بوو كه له ئێستادا من له ئاستى Bداوه‌رى ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ئاستى باڵایه له هه‌موو هۆڵه‌ندا .
ئۆلۆمپیادى ئه‌وروپى به‌رێوه‌بردووه
ئه‌و وتیشى یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ئه‌وروپى به‌رێوه‌چوو وه‌ك داوه‌رێكى هۆڵه‌ندى شه‌ش یارییم به‌رێوه‌برد كه گرنگترینیان له نێوان ، پۆلۆنیاو ئیتالیا، ئیتالیا‌و فه‌ره‌نساو به‌لجیكاو فه‌ره‌نسا ـ لیتوانیا و ئیستۆنیا، به‌ڕێوه‌چوو .
خولى هۆڵه‌ندى به‌هێزه
باسكه‌ى هۆڵه‌ندا له جیهاندا له ئاستێكى باڵادا نییه یان ناتوانێت ململانێى هه‌ندێك وڵات بكات ، به‌ڵام خولى لیگى وڵاته‌كه هه‌یه كه به دوو قۆناخ له‌سه‌ر ئاستى كوران 10 تیپ و كچان 7 تیپ هه‌یه كه رزگار شاورى زۆرینه‌ى یارییه به‌هێزه‌كان ده‌كات ، ئه‌و داوه‌ره هۆكاره‌كه‌ى بۆ ته‌نگه‌ژه‌ى دارایى ده‌لێت ” یانه‌كانى هۆڵه‌ند خۆیان خۆیان ده‌ژێنن زۆرینه‌ى ئه‌و یاریزانانه‌ى یاریده‌كه‌ن پاره ئه‌ده‌نه یانه‌كانیان ،حكومه‌ت پاره نابه‌خشێته‌وه به‌سه‌ر تیپه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كان له چه‌ند ساڵى رابردوو كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى تیپى یه‌كه‌مى كوڕانى هۆڵه‌ند رابگیرێت به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنى یه‌كه‌مى هۆڵه‌ند هاته سه‌رخت و هاوكارى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ى كرد دواتر هه‌ڵبژارده‌كه توانى سه‌ربكه‌وێت بۆ پاڵه‌وانێتى ئه‌وروپا .
وتیشى، له‌و وڵاتى ئاشه‌وانه‌كان زیاتر گرنگی و سه‌ركه‌وتنییان بۆ یارى خلیسكانى سه‌ربه‌فرو تۆپى پێیه‌و زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، به‌ڵام به‌م دواییانه یه‌كێتیی باسكه‌ى هۆڵه‌ند هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى ده‌ستپێكردووه به رێگاى چوار راوێژكارى بیانیه‌وه بتوانێت چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌و یارییه له شاره‌كانى وڵاته‌كه بكاته‌وه .
گه‌ڕایه‌وه كوردستان به‌ڵام گوێى لێنه‌گیرا
ئه‌و داوه‌ره ده‌لێت، له رابردوودا به هه‌گبه‌یه‌كى باشه‌وه گه‌رامه‌وه كوردستان هه‌تاوه‌كو خزمه‌ت و ئه‌زموونى چه‌ند ساڵه‌م بۆ كوردستان پێشكه‌ش بكه‌م ،به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌و یارییه بێئاگاوبێباك بوون، هه‌سته‌كه‌م هیچ ئه‌زموونێكى كارگێرییان نیه ، ته‌نانه‌ت من ده‌متوانى به چه‌ند قۆناخێك چه‌ندین خول و كه‌مپ و مه‌شق بۆ تیپه‌كان و راهێنه‌ران و داوه‌ران له هۆڵه‌ندو نه‌مسا به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كه‌سێكى ئه‌وێ بێته كوردستان به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرسان وایكرد هیچ یه‌كێك له‌و كارانه نه‌رۆن به‌رێوه.
پشكنه‌رى ناوبژیوانانه
ئه‌وه‌ى بۆ رزگار بۆته ئه‌زمونێكى گه‌وره به‌ده‌ر له داوه‌رییه‌كه‌یشى پشكنه‌رى داوه‌ره‌كانى ئاست AC ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشان بۆ فیدراسیۆنى باسكه‌ى هۆڵه‌ند به‌رزده‌كاته‌وه‌و بریاریشه پاش ئه‌وه‌ى دوو جارى له رابردوو داوه‌رى یارى سه‌رجه‌م ستاره‌كانى پرته‌قالیه‌كانى كردووه له 22ى ئه‌م مانگه‌شدا داوه‌رى یارى ئه‌مساڵى ستاره‌كانى باسكه‌ى هۆڵه‌ند بكات .
ناوبراو پێشتر له كوردستان 5 به‌شى وه‌رزشى په‌یمانگاى مامۆستایانى سلێمانى ته‌واوكردووه‌و 5 ساڵ مامۆستاى قوتابخانه بووه‌و خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رى و داوه‌رى عێراقیش بووه‌و له وڵاتى هۆڵه‌نده‌ش به‌شدارى ده‌یان خولى كردووه‌و خاوه‌نى به‌رزترین بروانامه‌ى داوه‌رییه و ئه‌مساڵیش به باشترین دادوه‌رى خولى هۆڵه‌نده ده‌ستنیشانكرا