بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکی فەیسەڵ شازادەی سعوودی و سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە وتی کە ڕیاز لە هەڵسووکەوتی ئەمریکا گلەی زۆری هەیە.
ناوبراو بە پێگەی عەرەب نیوزی ڕاگەیاند کە سعوودییەکان هەست بەوە دەکەن ئەمریکا پشتی لەوان کردووە و لەو بڕوایەدان کە واشنتن ڕوبەڕوی هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس ببێتەوە.
تورکی فەیسەڵ پڕوپاگەندەی ئەوەی کرد کە ئەو هەڕەشەیە بەرزبوونەوەی ئاست و پێگەی دەستڕۆیشتوویی ئێرانە لە ناوچەکە و حوسییەکان ئاسایشی سعوودیەیان تێک داوە.
ئەو شازادەی سعوودیە وتی کە نەهێشتنی ناوی ئەنساروڵڵا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان وایکردووە کە هێرشەکانی بۆ سەر سعوودیە و ئیمارات زیاتر بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەمەنییەکان بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێرشانە وەڵامێکە بۆ تاوان و دەسدرێژییەکانی سعوودیە و ئیمارات لە دژی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن./.