جام کوردی – یەکێکی تر لەو کچە یاریزانانەی ماوەیەکی زۆرە خزمەت بە وەرزشی کوردستان و عێراق دەکات یاریزانی تۆپی بالەی یانەی تەق تەق، خەدیجە قادرە کە لەم دیمانەیە ئاشنای دەکەین
خەدیجە کێیە ؟
من ناوم خەدیجە قادر وەک هەموو یاریزانێک هەر لە تەمەنی منداڵیەوە حەزوو خولیای وەرزشم هەبوە تا لە ساڵی 2005 بە فەرمی یاریم کردوە و تا ئێستاش بەردەوامم بۆ یانەکانی تەق تەق و سۆلاڤ یاریم کردوە وە بەشداری چەندین خول و پاڵەوانییەتیمان کردوە لەوانە خولی بالەی کوردستان و بطولەی عێراق وە چەندین ئەنجامی باشمان هەبوە.هەرچەندە یانەی تەق تەق بەهۆی قەیرانی دارایی ماوەیەک لە چالاکیەکانمان وەستاین بەڵام پشت بەخودا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکەینەوە بەڕاهێنانەکان و بەشداری دەکەینەوە لە خول و پاڵەوانییەتیەکاندا.
تەنیا یاری بالە دەکەیت ؟
نەخێر لە پاڵ یاری بالە وەرزشی شاخەوانی و لەش جوانیش ئەنجام ئەدەم و ئێستا ڕاهێنەری هۆڵی لەشجوانی ئافرەتانم.پشت بەخودا لە داهاتوو هەوڵ دەدەم فێرگەیەکی بالەی کچان دامەزێنم و سەرپەرەشتی تیمێکی بالەی کچان بکەم.
کێ پاڵپشتت بووە؟
زۆر سوپاسی ئەو مامۆستاو ڕاهێنەرانە دەکەم کە کارم لەگەڵ کردون و ئەزمونی کارکردن لێیانەوە فێربووم.وە زۆر سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کەهاوکارو پاڵپشتیم دەکەن.سوپاس بۆ هاوڕێکانم.
وە دەستخۆشی لەو کەسانە دەکەم کە وەرزش بەرەو پێش دەبەن.
وە دەستخۆشی لە ئێوەی بەڕێزیش دەکەم هەر بمێنن و سەرکەوتوبن