بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لەو پاڵەوانێتیانەی کە عێراق بەشداری تێدا دەکات (پاڵەوانێتی ڕۆژ ئاوای ئاسیا) یە، کە 10ـی 5 لە ئوردن بەڕێوەدەچێت و ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت، بۆ کەمپەکەی دەربەندیخانیش لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق چەندین یاریزانی کوردی تێدایە.
جۆرج کازانیان، راهێنەرەو ھەر یەکە لە جوتیار عەلی و حوسێن عەلا وەک یاریدەدەری ڕاھێنەر، و شوان محەمەد وەک ڕاھێنەری توانای جەستەی یاریزانان دەستنیشان کراون.