بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە هێشتا چەکە کیمیاییەکانی لەناو نەبردووە و لای ماوەتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕێکخراوی ڕێگری لە پەرەسەندنی چەکە کیمیاییەکان دەبێت چاودێری بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئەو چەکانە بکات.
لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە مۆسکۆ شانازی بەوە دەکات لە ساڵی 2017 لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی سەرجەم بەڵێنەکانی بۆ لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکان جێبەجێ کردووە./.