بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش وتارە بەهێز و کاریگەرەکەی شەممە 30 ی نیسان ی 2022 ی یەحیا سنوار سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی ناوبراویان بە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر داهاتووی ئەو ڕژێمە ناو بردووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت ئەوانەی لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەو ڕژێمەوە نزیکن، ڕایانگەیاندووە کە سنوار بە مەترسییەکی ڕاستەقینە لە سەر داهاتووی ئەو ڕژێمە هەژمار دەکرێت و ڕایانگەیاندووە کە باشترە تەل ئەبیب لە زووترین کاتدا سنوار تیرۆر بکات لە بەر ئەوەی کە ئازادبوونی ئەو لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سەر ئاستی فەڵەستین و ناوچەکە و لە بەرژەوەندی تەل ئەبیبدا نییە.
دانا بن شەمعون ڕۆژنامەنووسی زایۆنیست و شارەزا لە کاروباری فەڵەستین ڕایگەیاند کە سنوار دەڵێت لە ئەگەری بەردەوامی ڕووداوەکانی ئەقسا، شەڕەکە لە کۆتایی مانگی ڕەمەزانیش بەردەوام دەبێت، لەمە ڕوونتر نییە کە سنوار چۆن باسی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، یۆنی بن مناخیم ڕۆژنامەنووسی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی پێی وایە کە یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە، لاوازی سیاسی و کەلێنە ئەمنییەکانی کابینە هاوبەشەکەی بێنت و لاپید – گانتزی ئاشکرا کردووە و بە ئاشکرا و بەهێزەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات.
ئەمیر بوخەبوت پەیامنێری ماڵپەڕی عبریی واڵا ش ڕایگەیاندووە کە یەحیا سنوار بە هەمووانی ڕاگەیاندووە کە ئەم ئارامییە کاتییە، حەماس سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێز و چەکە و کاتێک بە پێویستی بزانێت هێرش دەکات.
پێشتریش ئەیوب قەرا وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی داوای تیرۆری هەر یەک لە یەحیا سنوار و ئیسماعیل هەنیەی کردبوو./.