بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی سەباح سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە لە بەغدا، وتی: بە پێی ئەوەی کە ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ ئەو دوو وڵاتە و هەروەها لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەیە، کەشێکی ئەرێنیمان بۆ وتووێژ لە خاکی عێراق دابین کرد کە بەشێکی زۆری ئاشکرا نەکراوە.
ناوبراو وتی: برایان لە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پاشایەتی سعوودیە بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەکی زۆرەوە لە وتووێژەکان و هەلومەرجی ئێستای ناوچەکە دەڕوانن و ئێمە دڵنیاین کە پشت بە خودای گەورە لە زووترین کاتدا ئەو لێک تێگەیشتنە مسۆگەر دەبێت.
مستەفا کازمی وتی: بە بێ ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە ناتوانرێت گەشەی ئابوری و گەیشتن بە گەشەی جیهانی بۆ ناوچەکە دابین بکرێت./.