بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) بۆ زیندووهێشتنەوەی پرسی فەڵەستین، ساڵانە لە لایەن ئێرانییەکان و موسڵمانانی جیهانەوە بەرز ڕادەگیرێت.
لە دوو ساڵی ڕابردوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شێوازی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە گۆڕانکاریی بە سەردا هات بەڵام ئەمساڵ بڕیارە لە تاران و سەرتاسەری ئێران ڕێپێوانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی قودس بە بەشداری کۆمەڵانی خەڵک و لایەنگرانی قودس و فەڵەستین بەڕێوە بچێت.
بڕیارە لە ڕێوڕەسمەکەی تاراندا یەکێک لە فەرماندەکانی خۆڕاگری وتارێک پێشکەش بکات و فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش میوانی تایبەتی ڕێوڕەسمەکە دەبێت و وتاری سەرەکی پێشکەش دەکات./.