بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە وتی کە ڕۆژی جیهانیی قودس کاریگەریی لەو ڕووداوە گەورانە وەرگرتووە کە بە سەر قودسدا تێپەڕ دەبێت.
ناوبراو وتی کە چالاکییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستینییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و خۆڕاگری ئەوان، مافی خەڵک و بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ ئازادی، گەڕانەوە و گەیشتنەوە بە مزگەوتی ئەقسا.
هەنیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە هەڵە و هاندەری داگیرکاران ناو برد تا ئەوان تاوانەکانیان بۆ زاڵبوونی تەواو بە سەر مزگەوتی ئەقسادا زیاتر بکەن.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک لەم سەرقاڵبوونەی جیهان بە قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە وەردەگرێت و دەویەوێت پیلانەکانی لە دژی قودس و مزگەوتی ئەقسا جێبەجێ بکات./.