بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حیە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە ئیسلامی و عەرەبییەکانی ئەم بزوتنەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی تارانی کرد.
ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی دیکەی حەماس و دکتۆر خالید قەدومی نوێنەری حەماس لە تاران، ئەندامانی دیکەی ئەو شاندەن کە بڕیارە لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی قودس بەشداری و هەروەها لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببنەوە./.