بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فلیکس پلاسێنسیا وەزیری دەرەوەی ڤەنزولیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو هەنگاوانەی کە مافی فەڵەستینییەکان پێشێ دەکات، ڕەتدەکاتەوە و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لە ڕێگای دەستێوەردانێکی دادپەروەرانەوە ڕێگری لە بەردەوامی ئەم توندووتیژییە بەرامبەر بە خەڵکی فەڵەستین بکات.
ڤەنزولیا پێشتریش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایۆنیستی مافی خەڵکی فەڵەستین پێشێل دەکات. خۆئاکین پرێز جێگری باڵیۆزی ڤەنزولیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر فەڵەستینییەکان کرد./.