بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقری پاش چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری چین کە سەردانی تارانی کردووە، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: پەیوەندیی نێوان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چین لە ساڵانی ڕابردوو بەردەوام ڕووی لە گەشەسەندن بووە و تا ئێستا چەندین نمایشی هاوبەشی سەربازیش لە دەریای عۆمان بەڕێوەچووە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: لە چاوپێکەوتنم لە گەڵ وەزیری بەرگری چین ڕێکەوتن کراوە لە بواری بەڕێوەچوونی نمایشە سەربازییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، بابەتی پەیوەندیدار بە مەشق و ڕاهێنان و بوارە هاوبەشەکانی دیکەش پەرە بە هاوکارییەکانی نێوان تاران و پەکین بدرێت تا بتوانین ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەر دوو وڵات باشتر دابین بکەین./.