بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تاران و لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووە.
ئەمە دووەم سەردانی فەرمی محەممەد حەلبوسییە بۆ ئێران و بڕیارە لە گەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیش کۆببێتەوە./.