بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هومایۆن سامەیح نوێنەری کەلیمییەکانی ئێران لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە ئاماژە بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژی جیهانیی قودس وتی کە دەبێت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە زمانی زۆر قسە بکرێت لە بەر ئەوەی کە لە زمانی دیپلۆماسی تێناگات.
ناوبراو وتی: ئەزموونەکانی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە ئەو وڵاتانەی هەوڵیان داوە بە زمانی دیپلۆماسی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەڵسووکەوت بکەن سەرکەوتوو نەبوون و کارنامەی ئەم ڕژێمە پیشان دەدات کە دەبێت تەنیا زمانی زۆر لە بەرامبەری بە کار بێنیت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئێران وتی کە ئەوەمان بینیوە دانوستان و سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی سوودی نییە و تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕژێمە، خۆڕاگریی چەکدارانە لە لایەن گەلی فەڵەستینە.
سامەیح وتی کە پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسیی ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، چارەنووسی شکستە.
وتیشی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا پیشان دەدات کە خەڵکی فەڵەستین دژی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەر چەشنە پەیوەندی و سازشتێک لە گەڵ ئەم ڕژێمە ئیدانە و ڕەتدەکەنەوە./.