بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە فەڵەستینییەکان لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو و لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ گیانفیداییەکی زۆریان کردووە و ڕژێمی زایۆنیستیش ئەوپەڕی تاوان و دڕندەیی خۆیی پیشان داوە، ئەوەی تاوان بێت کردووەیەتی و ئەمریکا و ئەورووپاش پاڵپشتی دەکەن.
بەڕێزیان وتیان کە وڵاتانی ئیسلامیش لە پرسی فەڵەستیندا هەنگاوی باشیان نەبووە و هەندێک لەوان تەنانەت ئامادە نین قسەی ڕاست و درووستیش بکەن، پێویست بە هەوڵێکی زۆر لە پرسی فەڵەستیندا هەیە، ئەوانەش کە ناتوانن بە کردەوە هەنگاوێک بۆ فەڵەستین هەڵبگرن، تەنانەت بە قسەش ئەو پاڵپشتییە ناکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەوانەی کە وا بیر دەکەنەوە ڕێگای پاڵپشتی لە فەڵەستین بوونی پەیوەندییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، تووشی هەڵەیەکی گەورە بوون، چل ساڵ بەر لە ئێستا میسر و ئەردەن ئەو هەڵەیان کرد ئایا تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم چل ساڵەدا کەمتر بوو؟ بە پێچەوانەوە زیاتر بووە و تەنانەت هێرش و تاوانەکان لە دژی گەلی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا زیاتر بووە، دووبارەکردنەوەی ئەزموونی میسر و ئەردەن لە لایەن هەندێک وڵاتی دیکەوە هیچ سوودێکی بۆ خۆیان و فەڵەستین نابێت و ڕژێمی زایۆنیستیش لەو پەیوەندییە هیچ سوودێک نابینێت./.