بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە میانەی وتارێکی لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ” منبر القدس ” وتی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەیی ڕۆژی قودس و دەستنیشانکردنی ئەم ڕۆژە لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) ئاشکراتر دەبێت.
ناوبراو وتی کە پرسی فەڵەستین هێز و گیانێکی نوێی وەرگرتووە و لایەنگران و تێکۆشەران و پاڵپشتی نوێی هەیە کە ئامادەن لە ڕێگای قودسدا گیانفیدایی بکەن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە ستراتیژی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە پرسی فەڵەستین بە تێپەڕبوونی کات لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە لەبیر بکرێت.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەمڕۆ بۆ قودس سوپای ڕاستەقینە هەیە و تێکۆشەرانێک بە ورەی پۆڵائین بوونیان هەیە و دڵیان بەرەو قودس لێدەدار، پرسی قودس ئەمڕۆ هاوکێشە ناوخۆییەکانی فەڵەستین و ناوچەکەی بەرەو گۆڕانکاری بردووە و شەڕی شمشێری قودس بەردەوام کاریگەری خۆی لە سەر دۆخی فەڵەستین دادەنێت.
وتیشی کە غەززە ئەوەی بە ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی لە جیهان پیشان داوە کە پرسی فەڵەستین هیچ کات لەبیر ناکرێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختیکردەوە کە حیزبوڵڵا خۆی لە بەرەی یەکەمی خەباتی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ فەڵەستینییەکان دەبینێت و لەم ڕێگایەدا سەرجەم گوشار و لێکەوتەکان قبووڵ دەکات و هیوای بەوە هەیە کە قودس بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی دەگەڕێتەوە./.