بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو شاندە لە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و ئەحمەد جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێکهاتبوون.
لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادە بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێگەی میدل ئیست نیوز ڕایگەیاندووە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 27 ی نیسان بە یاوەری شاندێک سەردانی تاران دەکات./.