بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە میانەی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونی ئارسن ئاواکیان باڵیۆزی نوێی کۆماری ئەرمینیا لە ئێران بە ئاماژە بە سیاسەتی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دژایەتی هەر چەشنە داگیرکارییەک، وتی: ئەوەی کە ئێرانی لە وڵاتانی دیکە جیا کردووەتەوە، هەڵوێستی ئێمەیە لە بەرامبەر داگیرکاری و دەسدرێژیی ئەمریکا و وڵاتانی خۆسەپێنی دیکە.
ڕەئیسی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی پاڵپشتیی لە مافی دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دیکە کردووە و لە سەر ئەم سیاسەتە دەمێنێتەوە.
ئارسن ئاواکیان باڵیۆزی نوێی ئەرمینیاش بە ئاماژە بە ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی کە ئەرمینیا ئامادەیی ئەوەیە هەیە پەیوەندییەکان تا ئاستی پەیوەندییەکی ستراتیژی بەرز بکاتەوە./.