بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا محەممەد مەهدی خالسی لە زانا بەناوبانگەکانی عێراق لە کازمەینی بەغدا وتی: تیرۆر، ڕەگەزپەرستی، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بە هۆی بێدەنگی و پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بووەتە سیاسەتی فەرمی ڕژێمی زایۆنیستی و ئێستا گەلی فەڵەستین ڕوبەڕوی ئەم ڕەوشە دژوارە بووەتەوە، هەر بۆیە زیندووکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ گرنگییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو وتی کە ڕۆژی جیهانیی قودس دەرفەتێکە بۆ ئازادیخوازەکانی جیهان تا لە بەرامبەر ئەو هەڕەشە و مەترسییەی سەر کۆمەڵگای جیهانی و مرۆڤی، بەشدارییەکی جیدی و چالاکیان هەبێت.
ئایەتوڵڵا خالسی هەروەها وتی کە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، هەڕەشە لە سەر سەقامگیری ناوچەکە و ئاشتی جیهانی دەکات.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە جێ بێنن.
عێراق درووشمی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانیی قودسی وەک ” خاکی کەربەلا لە جۆری قودسە ” هەڵبژاردووە./.