بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی تەقی ئامرلی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دژایەتیی بۆ گەڕانەوەی داعشە سیاسییەکان کە بەستێنی هاتنی تیرۆریستانی داعشیان بۆ عێراق دابین کرد، داوای لە دەزگای دادی ئەم وڵاتە کرد لێبوردن بۆ ئەو کەسانە دەرنەکات و قورسترین سزاکان بە سەر ئەواندا جێبەجێ بکات.
ناوبراو وتی: بە توندترین شێواز گەڕانەوەی داعشە سیاسییەکان بۆ عێراق لە چوارچێوەی پیلانگێڕی و درووشمە تائیفییەکانی بەعسییەکان و ئەندامانی قاعیدە کە ڕێگای بۆ هاتنی تیرۆریستانی داعش کردەوە، ئیدانە دەکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر وتی: ئێمە گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ وڵاتێک کە باشترین سەردەمی خۆیی لە شەڕ و خوێنڕشتن و لە هەمان کاتدا پاککردنەوەی ئەوەی کە پیلانگێڕان پێش هەڵهاتنیان بۆ هوتێلەکانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بە جێیان هێشت، قبووڵ ناکەین./.