بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ڕووسیا الیوم ی ڕاگەیاندووە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعوودیە لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە کۆتایی دانوستانە ئەمنییەکان و دەستپێکردنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان ڕێکەوتنیان کردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، پێدەچێت گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دیسانەوە لە بەغدا بەڕێوە بچێت و کۆبوونەوەی ئەم دواییەش ئەرێنی بووە و سەبارەت بە کۆمەڵە خاڵێکی پەیوەندیدار بە هێورکردنەوەی نێوان ئەم دوو وڵاتە ڕێکەوتن کرا./.