بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سێهەم هەفتەی بەردەوام لە دژی پێگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە بیابانییەکانی سوریا لە نێوان پارێزگاکانی ڕققە، حەما و حۆمس لەم وڵاتە بەردەوامە.
ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی مەیدانی ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی داعش جموجوڵێکی زۆریان لە بیابانەکانی حەما و ڕققە هەیە و بە درۆن پێگە و شوێنی خۆحەشاردانی ئەو تیرۆریستانە و جموجوڵەکانیان ئاشکرا کراوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا 18 جار بۆردومانیان کردووە و بەو هۆیەوە 4 پێگەی داعش لە ناو براوە و 40 تیرۆریستیش کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکییەکان لە ناوچەی تەنف پاڵپشتییەکی زۆر لە داعش دەکەن و ئەرکی لۆجستی و سەربازیی تیرۆریستانیان لە ئەستۆ گرتووە.
بیابانەکانی سوریا لە ئێستادا بووەتە شوێنی چالاکی و جموجوڵی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکاش پاڵپشتی لەو تیرۆریستانە دەکەن./.